کۆرسی خوێندنەوەی نەخشەی کارەبایی
کۆرسی خوێندنەوەی نەخشەی کارەبایی:
ئەم کۆرسە فێری خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشەی کارەبایی پیشەسازی دەکات. بابەتەکانی وەک هێمای کارەبایی، وێنەکێشانی نەخشەیی، دیاگرامی وایەرکردن و ستانداردەکانی دیزاین دەگرێتەوە. ئەمە کارامەیییەکی بنەڕەتییە کە هەموو تەکنیکار و ئەندازیارێکی کارەبا پێویستی پێیەتی.کۆرسی ڕاهێنانی کارەبایی
فێربوونی کارامەیی تایبەتمەند، ڕێگاکەت بۆ داهاتوویەکی گەش دابین دەکات
لەم بەشەدا دەتوانن کۆمەڵێک کۆرسی فێرکاری کارەبا ببینن. کۆرسەکان بە شێوەیەک داڕێژراون کە هەم خوێندکاران و هەم تەکنیکار و ئەندازیارانی بە ئەزموون بتوانن سوودیان لێ وەربگرن. بە شێوەێیک گرنگیمان بە ڕاهێنان داوە بۆ ئەوەی بتوانن دوای تەواوکردنی هەر کۆرسێک کارامەییەکانتان لە پڕۆژەی ڕاستەقینەدا بەکاربهێنن.
بۆچی کۆرسەکانی ئێمە؟
ڕاهێنانی نەزەڕی و پراکتیکی و لەسەر بنەمای پڕۆژە.
وانەکان لەلایەن ماموستا فەرەیدوون مەجیدی ئەندازیاری بەتوانا و بەئەزموونی کارەباوە دەوترێتەوە.
هەموو بوارەکانی کارەبای پیشەسازی و ئۆتۆمەیشن دەگرێتەوە
ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ چوونە ناو بازاڕی کاری پیشەیی
پۆلەکانی کۆرسەکانمان:
کۆرسی تەئسیساتی کارەبایی: فێربوونی بنەماکانی وایەرکردن و دانانی دامەزراوە کارەباییەکانی بینا و ماڵان، سیستەمی زەوی، فایەر ئەلارم و ستانداردەکانی سەلامەتی.
کۆرسی کلاسیک کۆنتڕۆڵ: فێربوونی پێناسە و ناساندنی پارچەکانی کلاسیک کۆنتڕؤڵ، ڕاهێنان لەسەر ماتۆڕی کارەبایی و جۆرەکانی بۆردی کارەبایی پیشەسازی و سیستەمی کارەبا و بەشی کەێبڵ.
کۆرسی PLC LOGO: فێربوونی بەشی هاردوێرر و تەواوی فانکشنەکان بۆ بەرنامەسازی و کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی پیشەسازی.
کۆرسی AC Drive: فێربوونی پاڕامێتەرەکان بۆ کۆنترۆڵی خێرایی و باشکردنی ماتۆڕی کارەبایی بە ئینڤێرتەر وهتد...
کۆرسی خوێندنەوەی نەخشە: لێکدانەوە و شیکردنەوەی نەخشەی کارەبایی پیشەسازی و ئەۆتومەیشن بۆتێگەیشتن و چاککردنەوە.
کۆرسی CADe-SIMU: کارکردن لەگەڵ سۆفتۆێری CADe-SIMU بۆ هاۆشێوەکردنی سووڕی کارەبایی پیشەسازی و ئەۆتومەیشن.
ئەمڕۆ دەست بە فێربوون بکە
گرنگ نییە تۆ کەسێکی سەرەتایی بیت یان بەدوای باشترکردنی زانیاریەکانتدا دەگەڕێیت، لێرەدا دەتوانیت کۆرسێک بدۆزیتەوە کە لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت. بۆ بینینی وردەکارییەکانی هەر کۆرسێک، کلیک لەسەر ناونیشانەکەی بکە و ڕێڕەوی پیشەیی خۆت دەست پێ بکە.


