فێربوونی کارامەیی تایبەتمەند گەرەنتی داهاتوویەکی گەشاوە
لەم بەشەدا دەتوانن کۆمەڵێک کۆرسی تایبەت بە کارەبا ببینن. کۆرسەکان بە شێوەیەک داڕێژراون کە هەم خوێندکار و هەم تەکنیککار و ئەندازیارانی بەئەزموون سوودیان لێ وەربگرن. گرنگیمان بە ڕاهێنانی پراکتیکی و پڕۆژە داوە بۆ ئەوەی بتوانن دوای تەواوکردنی هەر کۆرسێک کارامەییەکانتان لە پڕۆژەی ڕاستەقینەدا بەکاربهێنن.
سوودەکانی بەشداریکردن لە کۆرسەکانی KarabaPro
- فێرکاری نەزەڕی و پڕاکتیکی لەسەر بنەمای پڕۆژە.
- کۆرسەکان لەلایەن ماموستا فەرەیدوون ئەندازیاری بە ئەزموونی کارەباوە دەوترێتەوە.
- کۆرسەکانمان هەموو بوارەکانی کارەبای بیناسازی و کارەبای پیشەسازی و ئۆتۆماتیکی و بەرنامەکانی تایبەتمەند دەگرێتەوە.
- توانای بەشداربووان بۆ چوونە ناو بازاڕی کار دوای تەواوکردنی کۆرس.
ناوی کۆرسەکان
تەئسیساتی کارەبایی: زانیاری سەرەتایی، ناسینی تۆڕ و بۆردی کارەبا، خوێندنەوە و کێشانی نەخشە، دامەزراوە کارەباییەکان، سیستەمی زەوی، فایەر ئەلارم، قیاساتی کەێبڵ.
کلاسیک کۆنتڕۆڵ: ناسینی پارچەکان، خوێندنەوەی نەخشە، شیکاری بۆرد، حیساباتی ئامێرەکان، دیزاینی پڕۆژە و هەستەوەری پیشەسازییەکان.
PLC LOGO: ناسینی PLC و کارکردنی، شارەزایی لە هاردوێر و وایەرینگ، Input/Output دیجیتاڵ و ئەنالۆگ، Upload/Download بەرنامە، نووسینی بەرنامە بۆ پڕۆژە پڕاکتیکییەکان.
AC Drive: بنەماکانی AC Drive، هاردوێر، شێوازی کارکردن، وایەرینگی output و input بە شێوازی Analog و Digital، ڕێکخستنی پارامیتەرەکان، چەندین کاری پڕاکتیکی.
خوێندنەوەی نەخشە: ئەم کۆرسە بەسوودە بۆ ئەوانەی: دیزاین، کێشانی نەخشە، کۆکردنەوە و چاککردنەوەی بۆرد دەکەن
کۆرسی CADe-SIMU: هاوشێوەکردنی سووڕی کلاسیک کۆنترۆل، پی ئێل سی لۆگۆ AC Drive ، Soft Start، PLC Siemens 1200، بینینی دەرچوونەکان، چاودێری و چارەسەرکردنی کێشەکان.
کۆرسەکانی KarabaPro
کۆرسی خوێندنەوەی نەخشەی کارەبایی
کۆرسی خوێندنەوەی نەخشەی کارەبایی:
ئەم کۆرسە فێری خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشەی کارەبایی پیشەسازی دەکات. بابەتەکانی وەک هێمای کارەبایی، وێنەکێشانی نەخشەیی، دیاگرامی وایەرکردن و ستانداردەکانی دیزاین دەگرێتەوە. ئەمە کارامەیییەکی بنەڕەتییە کە هەموو تەکنیکار و ئەندازیارێکی کارەبا پێویستی پێیەتی.کۆرسی CADe-SIMU
کۆرسی CADe-SIMU:
ئەم کۆرسە سۆفتۆێری CADe-SIMUتان پێ ئاشنا دەکات بۆ دیزاینکردن و ھاوشێوەکردنی سووڕەکانی کۆنترۆڵ و پاوەر لە کارەبای پیشەسازی و ئەۆتۆمەیشن. فێر دەبیت کە دیاگرامی وایەرکردن و سووڕەکانی پاوەر و کۆنترۆڵ بکێشیت، کاراییەکانیان تاقی بکەیتەوە و کێشەکان لە ژینگەیەکی سەلامەت و هاۆشێوەدا چارەسەر بکەیت.کۆرسی PLC LOGO
کۆرسی PLC LOGO: ئەم کۆرسە پێشەکییەکە بۆ ئۆتۆماتیکی پیشەسازی بە بەکارهێنانی PLC LOGO. بابەتەکانی وەک هاردۆێری PLC، مۆدیولەکانی هاتنەژوورەوە و دەرچوون، لۆژیکی FBD، و پڕۆژەی ئۆتۆماتیکی سادە دەگرێتەوە. تا کۆتایی کۆرسەکە دەتوانیت پڕۆژەی بچووک و مامناوەندی کۆنترۆڵ و ئۆتۆماتیکی دیزاین و جێبەجێ بکەیت.
کۆرسی AC Drive
کۆرسی AC Drive:
لەم کۆرسەدا فێری ئینڤێرتەر (AC Drive) دەبیت بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی و هێز و کارایی ماتۆڕی کارەبایی. ڕاهێنان لەسەر ڕێکخستنی پارامێتەر، دەستپێکردن، کۆنترۆڵکردنی هێز و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی پراکتیکی پێشکەش دەکرێت. ئەم کۆررسە گونجاوە بۆ تەکنیکار و ئەندازیارانی کارەبای پیشەسازی.کۆرسی کلاسیک کۆنتڕۆڵ
کۆرسی کلاسیک کۆنتڕۆڵ:
ئەم کۆرسە تایبەتە بە کارەبای پیشەسازی، خوێندکاران ئاشنا دەکرێن بە بنەماکانی دیزاینکردن و جێبەجێکردن و پاراستنی سیستەمی کارەبایی لە بواری پیشەسازی. بابەتەکانی وەک ناسینی تواوی پارچەکانی کلاسیک کۆنتڕۆڵ، خوێندنەوەی نەخشە، ماتۆڕی کارەبایی، شێوازەکانی دەستپێکردنی ماتۆڕ، پاراستنی کارەبایی، کۆنتاکتۆر، ڕێلەی، تایمەر و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی پیشەسازی بە شێوەیەکی گشتگیر دەکۆڵرێنەوە.کۆرسی تەئسیساتی کارەبایی
نظر شرکتکنندههای دورهها
ئێستا دەتوانم بە جوانی دیاگرامی پانێڵ و سووڕی کارەبایی بخوێنمەوە، زۆر یارمەتیدەر بوو. مامۆستا فەرەیدوون زۆر بە ڕوونی شتەکان ڕوون دەکاتەوە زۆر سوپاسی دەکەم، بەتایبەتی سەبارەت بە هێما و سوڕەکان.
کاروان
کۆرسی خویندنەوەی نەخشە
بۆ من وەک کەسێکی سەرەتایی، CADe-SIMU سادە و پڕاکتیکی بوو. زۆر باشە کە دەتوانیت هەموو شتێک لە سۆفتوێرەکەدا تاقی بکەیتەوە پێش ئەوەی بەڕاستی سووڕەکە جێبەجێ بکەیت.
محمد
کۆرسی CADe-SIMU
زۆر سوپاستان دەکەم من پێشتر ئیشی تەئسیسی کارەبای بینا و خانووم کردوە بەڵام الحمدللە لەم کۆرسەدا بە تەواوی ستانداردەکانی دامەرزاندن و تێکەیشتن لە نەخشەی کارەبایی و جیبەجێکردنیان، سیستەمی زەوی و فایەر ئەلارمیج فێر بووم.
دیار
کۆرسی تەئسیساتی کارەبایی
ئەمە یەکەمجار بوو لەگەڵ PLC کارم کرد، کۆررسەکە زۆر بنەڕەتی و نەرم دەستی پێکرد و لە کۆتایجا فێری فانکشنەکان بووم و توانیم خۆم بەرنامە بنووسم، زۆر سوپاسی ماموستا فەرەیدوون دەکەم بۆ شێوازی وانە وتنەوەی.
کەژاۆ
کۆرسی PLC LOGO
من پێشتر هیچ ئەزموونی ئیشکردن لەسەر ئینڤێرتەر و ئەیسی درایڤم نەبوو، بەلام دوای وەرگرتنی کۆرسەکە هەرچەندە سێ مانگە بەشداریم کرردوە بەلام فێری زۆربەی پاڕامێتەرەکان بوومە و ئێستایج بەردەوامم. زۆر سوپاستان دەکەم خۆشەویستن.
هاوبەش
کۆرسی AC Drive
من دەرچووی بەشی کارەبام و بەڕاستی کۆرسێکی زۆر تەواوە و سوودم لێ بینیوە. بە دڵنیایەوە لە کۆرسەکانی تریج بەشداری دەکەم.
هێلین
کۆرسی Classic Control