قیمت
کۆرسی AC Drive:
لەم کۆرسەدا فێری ئینڤێرتەر (AC Drive) دەبیت بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی و هێز و کارایی ماتۆڕی کارەبایی. ڕاهێنان لەسەر ڕێکخستنی پارامێتەر، دەستپێکردن، کۆنترۆڵکردنی هێز و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی پراکتیکی پێشکەش دەکرێت. ئەم کۆررسە گونجاوە بۆ تەکنیکار و ئەندازیارانی کارەبای پیشەسازی.ئینڤێرتەر یان AC Drive یەکێکە لەو ئامێرانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە پیشەسازیدا بۆ کۆنترۆڵکردن و باشکردنی کارایی ماتۆڕی کارەبایی. لەم کۆرسەدا فێری پێکهاتە و کارپێکردن و جۆرە جیاوازەکانی AC Drive دەبیت. دانانی پارامێتەرەکان، کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی خێرایی، پاشەکەوتکردنی وزە و چارەسەرکردنی کێشە باوەکان هەندێک لە بابەتەکانی سەرەکی ئەم کۆرسەن.
ڕاهێنانەکان بە شێوەیەکی پڕۆژە پێشکەش دەکرێن بۆ ئەوەی خوێندکاران بتوانن کارامەیی پێویست بۆ دەستپێکردن و پاراستنی ئینڤێرتەرەکان بەدەستبهێنن. ئەم کۆرسە زۆر بەنرخە بۆ تەکنیکاران و ئەندازیارانی کارەبا و هەموو ئەوانەی لە بواری ئۆتۆماتیکی پیشەسازیدا کاردەکەن.
نظرات
متوسط امتیازات
جزئیات امتیازات